هۆشیار زێباری: پێویسته حكومهتی عیراق خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده بكات
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لهوباوهڕهدایه كه هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوز لە بەغدا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا “هەڕەشەیەکی راستەقینەیە” و دهڵێت: دەبێت عیراق خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات.
له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نوسیویهتی, هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردو بۆسەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن میلیشا چەکدارییەکانی دەرەوەی یاسا، هەڕەشەیەکی راستەقینەیە.
دهشڵێت لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کە لە 3ـی کانونی دوەمی 2019 دا کوژران، ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی خراپتر هەیە”، هۆشداریشی داوهو حکومەتی عیراقی لهوه ئاگادار كردوهتهوه كه دهبێت”خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات.
شەوی سێشهممه دەروازەکانی ناوچەی سەوز لەرێگەی 7 موشەکی کاتیۆشا بە ئامانج گیران، بەگوێرەی ئامارەکان لەو هێرشەدا منداڵێک کوژراوە و 5 کەسی دیکەش برینداربون.