د. فازڵ نه‌بی: ئەگەر عێراق لەوەرگرتنی قەرزی بەردەوام بێت، ئابورییەکەی به‌ره‌و ڕوخان ده‌ڕوات
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناردنی خه‌ڵك بۆ به‌غدا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه خه‌ڵكی پسپۆڕی دارایی بەشداری پێ‌بکات لە گفتوگۆکاندا، جەختیش دەکاتەوە ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر قه‌رزی وه‌رگرت، ئەو کات ئابورییەکەی به‌ره‌و ڕوخان ده‌ڕوات چونكه, پاره‌ی عێراقیش وه‌كو تمه‌ن و لیرهكی توركی بێ نرخ ده‌بێت.
د.فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لەبارەی یاسای قەرز بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “له‌ڕاستیدا بابه‌تی دارایی له عێراق من ته‌ماشای ده‌كه‌م كه ناڕێكخراویی پێوه دیاره به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه چونكه پێشتر له‌مانگی 6 له عێراق داوای قه‌رزكرا نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار و 15 تریلیۆن دینار، كهلهمانگی شه‌ش ڕازبوونیان له‌سه‌ركرد، به‌گوێره‌ی هه‌مو ئه‌و حساباتانه‌ی كه‌من كردومه من پێشتر 10 ساڵ بریكاری دارایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بوم له‌دو قه‌یران به‌شداربوم ، قه‌یرانی ساڵی 2008 و كۆتایی ساڵی 2014 ، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه‌من هه‌مه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌مانگی 6 داواكرا، ده‌كرا له‌عێراق تاكۆتایی ئه‌مساڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدرێت و خه‌رجییه سه‌ره‌كیه‌كانی پێ بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه واپێده‌چێت خراپی ڕێكخستن هه‌بێت له‌عێراق به‌تایبه‌تی له‌بواری دارایی ئه‌وه بوه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر به‌ره‌و قه‌رز بڕۆن، ئه‌وان به‌ره‌و قه‌رز ڕۆیشتن كه هه‌میشه ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی باش نییه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕاسته عێراق له‌ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌كان نییه كه به‌یانی نه‌توانێت قه‌رز بداته‌وه به‌ڵام ناشكرێت خۆی بخاته باری قه‌رزێكی یه‌كجار گه‌وره كه‌دوایی زه‌حمه‌ت بێت دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی باش نییه ئه‌وه دیسان دوباره په‌رله‌مان ڕازی بوه كه عێراق 12 تریلیۆن دینار قه‌رز بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی داهاتوی عێراقی پێ بدات، حكومه‌ت دوای 41 تریلیۆن دیناری كردبو به‌ڵام به‌بۆچونی من ئه‌و 12 تریلیۆنهش زیاده‌یه واته عێراق تا كۆتایی ساڵ پێویستی ته‌نها به 5-6 تریلیۆن دینار ده‌بێت چونكه داهاتی نه‌وتی عێراق ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین نزیكه‌ی 3.5 ملیار دۆلاره‌كه ده‌كاته 4 تریلیۆن دینار و زیاتر.
د.فازڵ نه‌بی زیاتر ڕونیدهكاتهوه، ئه‌و قه‌رزه كاریگه‌ری سلبی زۆره چونكه هه‌میشه وه‌رگرتنی قه‌رز له‌جیهان بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی كاتێك قه‌رز ده‌ده‌نه عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كهپرۆژهی وه‌به‌رهێنانی پێبكات دواتر له‌داهاتی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه بتوانێت قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه بۆ موچه به‌كاری ده‌هێنێت ده‌بێت دواتر خودی قه‌رزه‌كه و سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش له‌خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بدرێت ئه‌مه واده‌كات له‌داهاتودا دیسان هه‌ر له‌ناو قه‌یرانێكی تری ئابوری‌دا بژێت، واته ئه‌گه‌ر هاتو نرخی نه‌وتیش تۆزێك به‌رزبویه‌وه بۆ نموونه بو به 50-60 دۆلار هه‌ر له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌دا ده‌ژێت چونكه ئه‌و قه‌رزانه دوامۆڵهتیان هه‌یه ڕێكه‌وتی دانه‌وه‌ی هه‌یه و ڕێكه‌وتی دانه‌وه‌ی سودی هه‌یه كه‌ئه‌وه‌ش ئیلتزامێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت بیكات و هه‌میشه له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌دا بژی بۆیه ده‌بێت عێراق بیر له‌چاره‌سه‌ری تر بكاته‌وه.
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، “چاره‌سه‌ری قه‌رز هه‌میشه بۆ مه‌سه‌له‌ی له‌ناكاوه مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌ڕو ده‌دات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌وت چاوه‌ڕوانكراوبو دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا بۆیه ده‌بوایه عێراق به‌دوای چاره‌سه‌ری تر بگه‌ڕێت، ناكرێت بۆ هه‌مو شتێك هه‌ر قه‌رز بكه‌ن من خۆم پێشتر سه‌رۆكی وه‌فدی عێراق بوم كاتێك كه چوین بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2016 ڕێكهوتننی (SBA) مان كرد له‌گه‌ڵیان كه نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلار ده‌توانن قه‌رز بده‌نه عێراق هه‌ركاتێك پێویستی پێ بێت بتوانێت ڕایكێشێت، به‌ڵام ئێمه له‌و 18 ملیاره نیوه‌ی كه‌مترمان ڕ‌اكێشا چونكه نه‌مانویست خۆمان بخه‌ینه ژێرباری قه‌رزی گه‌وره كه‌سبه‌ی ڕۆژ نه‌توانین بیده‌ینه‌وه، ئێستا بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردوكیان ڕازی نه‌بوون كهقهرز بده‌نه عێراق چونكه ئه‌وان ڕازی نابن قه‌رز بۆ مووچه خه‌رج بكرێت.
د.فازڵ نه‌بی كه‌هاوكات پڕۆفیسۆره له‌بواری زانستی ئابوری به‌شی ژمێریاری ده‌شڵێت” ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای یه‌ده‌گی بانكی مه‌ركه‌زی بكه‌ین نزیكه‌ی 68 ملیار دۆلار بۆ 52-53ملیار دۆلار دابه‌زیوه ئه‌و به‌شه نه‌قدیه‌ی كه له‌عێراق هه‌یه ده‌بێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌یه‌ده‌گی لانی كه‌م 36 ملیار دۆلار هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر پاره‌ی عێراق نه‌كات هه‌تا هێزی كڕینی پاره‌ی عێراقی نه‌یه‌ته خواره‌وه ئه‌گه‌ر هاتو عیراق هه‌ر قه‌رزی وه‌رگرت ئه‌وا ناچار ده‌بێت له‌و 36 ملیاره یه‌ده‌گه بێته‌خواره، ئه‌گه‌ریش هاته خواره‌وه ئه‌وا ئابوری عێراقی به‌ره‌و ڕوخان ده‌ڕوات، چونكه پاره‌ی ئێمه‌ش وه‌كو تمه‌ن و لیرهكی توركی بێ نرخ ده‌بێت ئه‌و كاته هه‌ڵاوسانێكی زۆر له‌وڵات دروست ده‌بێت و وڵات به‌ره‌و وێرانی ده‌ڕوات ئه‌وه‌یه كێشه گه‌وره‌كه كه ده‌بێت به‌دوایدا بچن هه‌تا عێراق توشی داڕمانی ئابوری نه‌بێت كه “ئینشاالله” ناگه‌ینه ئه‌و ڕۆژه.