نانسی پیلۆسی جارێکی دیکە بوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

 دوای ئەوەی لە 3ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی گشتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، پاش سەرکەوتنی دیموکراتەکان جارێکی دژەی  نانسی پیلۆسی، بە زۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان بۆ دوو ساڵی دیکە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.
لەو بارەیەوە نووسینگەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: کە نانسی پیلۆسی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن پارتی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.
لای خۆشیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە پیلۆسی کرد، هیوای خواست بەیەکەوە کاربکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆڕۆنا و ئابوورییەکی باشتر.
نانسی پیلۆسی کەسێکی دژە ترەمپە، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیی ترەمپدا بەریەککەوتنی زۆریان لەگەڵ یەکدا هەبوو، ساڵێک لەمەوبەر چەک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکانی لە ئەنجوومەنی پیران و پیلۆسی لە کۆشکی سپی لەسەر دروستکردنی دیواری سەر سنوور بووە دەمەقاڵییان، ترەمپ داوای خەرجکردنی پاکێجێکی دارایی بۆ دروستکردنی دیواری سەر سنوور دەکرد، داخستنی حکومەتی وەکو هەڕەشەیەک بەکاردەهێنا، بەڵام پیلۆسی ئەم داوایەی رەتکردەوە.
Back to top button