وەزیری تەندروستی فەرمانی دامەزراندنی ٥٠٠ فەرمانبەری دەرکرد

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 500 فەرمانبەری بۆ وەزارەتی تەندروستیدا، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 500 کەسی بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ سەنتەرەکانی کۆرۆنا دەرکرد.

بەپێی فەرمانەکەی وەزارەتی تەندروستی دامەزراندنەکە تەنها پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری سڕکار دەگرێتەوە.

هەروەها بۆ شاری هەولێر 155 کەس و بۆ سلێمانی 125 کەس و بۆ دهۆک 115 کەس و بۆ ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان یەکی 30 کەس و بۆ کۆیەش 15 کەس.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر ئەو کەسەی دادەمەزرێت پێشتر خۆبەخشبووبێت پێویستە فەرمانی وزاری هەبێت.


 

Back to top button