پهیامێك له بنهماڵهی خوالێخۆشبوو د. فرسهت سۆفییهوه
له پهیامێكدا بنهماڵهی دكتۆر فرسهت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی ههولێر ڕایانگهیاند: سوپاسی سهرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مهسرور بارزانی و تهواوی چین و توێژهكانی كوردستان دهكهین كه هاوخهممان بوون لهو كۆسته گهورهماندا.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی بنەماڵەی خوالێخوشبوو (د.فەرسەت سۆفی) سوپاس و ستایشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەهەر لەکاتی نەخۆش کەوتنی جوانەمەرگ تاوەکو گیان لەدەستدانی لەگەڵمان لەسەر هێڵ بوون و ئەوەی لەتوانادابوو ئەنجامیاندا بۆ چارەسەرکردنی د.فەرسەت،
هەروەها زۆر سوپاس بۆ ڕێزداران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حزبی و ئیداری و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و نوێنەری کونسلخانە و پیاوانی ئاینی کە بەشادراربوون لەڕێوڕەسم و مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی جوانەمەرگ، زۆر سوپاسی تەواوی چین و توێژەکانی کوردستان و ئەو جەماوەرە خۆشەویستە بێشومارەش دەکەین کە ئەرکیان کێشاو بەشداربوون لەبەخاک سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفی، سوپاس بۆ ئەو ئازیز و خۆشەویستانەشی کە چ بەتەلەفۆن یان بەنامەی هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕیوە، بەشداریتان لەم کۆستەمانداو هاوکات دەڕبڕینی هاوسۆزیتان بۆئێمە، بڕێک لەخەم و ناسۆر و ئازاری لەدەستدانی کۆچکردوی لێکەمکردینەوە.
لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین، ئەگەرچی لەدەستدانی جوانەمەرگ کۆست و کەسەرێکی گەورەی لە دڵی هەموو لایەکمان دروستکرد و گیان لەدەستدانی خەم و کەسەرێکی گەورە بوو و تەواوی کوردستانییان تازیەبارکرد، چونکە د.فەرسەت بەتەنها هی ئێمە نەبوو هی هەموو کوردستان بوو، بەوبۆنەیەوە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بەگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرنا، بەهیچ شێوەیەک نە لەماڵ نە لەهیچ شوێنێکی تر، پرسە دانانرێت، دووبارە سوپاسو ستایش بۆ هەموولایەک و هیوادارین هەرگیز ناخۆشی و کەسەر نەبینن.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی 2020.11.19