ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هۆشداری دەدات
دوای ئەوەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و لە نێو میدیاکانی ئەمریکاش ئەگەر گورز وەشاندنی ئەمریکا لە ئێران بوە مژاری گەرم و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران و دەڵێت، ئومێدەوارە هیچکات بیر لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران نەکرێتەوە.
رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە کەناڵی ئێن بی سی راگەیاندووە،”هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران کاریگەریی گەورەی لەسەر چالاکییەکانی پشکنەرانی ئاژانسەکەمان لەو وڵاتە دەبێت و سەلامەتیی پشکنەرانیشمان دەکەوێتە مەترسییەوە”.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، گوتیشی ئەوەی ئەمریکا پلانی بۆ هێرشکردن دانابێت “گریمانەیەکە و نە زیاتر”.