وەزارەتی دارایی هەژماری بانکی بۆ مووچە خۆران دەکاتەوە
بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، وهزارهتی دارایی ههرێم داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەت دهكات، هەژماری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بکرێتەوە، کە هەژماری بانکیان نیە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری نوسراوێک ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەت دەکات کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووه، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی بڕگە و مادەکانی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق و بۆ رێکخستنەوەی بواری بانکی، پێویست دەکات سەرجەم موچەخۆران هەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە.
هەروەها وەزارەتی دارای و ئابوری راشیگەیاندووە، بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە هەژماری بانکیان نیە، پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دەزگاکانتان نوسراوەکانیان راستەوخۆ ئاڕاستەی بانکی تایبەتمەند بکەن، بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و وەرگرتنی موچەی مانگانەیان.