ئه‌حمه‌د تورك: ئه‌مڕۆ بارزانی سه‌رۆكی هه‌موو گه‌لی كورده
خواكوڕك
دوای ده‌رچوونی له زیندان ئه‌حمه‌د تورك هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی مێردین رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌مه‌نی خۆم له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد برده سه‌ر به‌ڵام سیاسیه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیا ئه‌مجاره‌شیان به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاو ده‌نێت”.
ئه‌حمه‌د تورك سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په ده‌شڵێت، كێماسیه‌كی گه‌وره له‌لای ئێمه‌ش هه‌یه و سیاسه‌تی په‌كه‌كه له باكوور هه‌ڵه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵه‌یه تووشی سیاسیه‌تی هه‌ده‌په‌ش بوو له توركیا، بۆیه ده‌بێت له داهاتوودا ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرین.
ئه‌حمه‌د تورك له‌باره‌ی رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندووه، بارزانی هه‌وڵی زۆری داوه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان كورد و تورك، ئه‌مڕۆ بارزانی سه‌رۆكی هه‌موو گه‌لی كورده.