تەرمی کونسولی فەرەنسا بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

لەگەڵ ئەوەی تەنها دوو مانگە دەست بەکار بووە وەک کونسولی فەرەنسا لە شاری تەنجەی مەغریب چەند جارێک داوای دەست لەکار کێشانەوەی کردووە بەڵام ئەمڕۆ بە هەڵواسراوی لە مالەکەی خۆی تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئاژانسی هەوالی فرانس پرێس  بڵاویانکردەوە، تەرمی کۆنسوڵی فەرەنسا لە شاری تەنجە بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

هەرچەندە میدیاکانی مەغریب باس لە خۆکوشتنی ئەو کۆنسولە دەکەن، بەڵام باڵیۆزخانەی فەرەنسا تا ئێستا ئەو هەواڵانەی پشتڕاست نەکردوەتەوە.

میدیاکانی مەغریب ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆنسولی فەرەنسا لە تەنجە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە هۆی چەند کێشەیەکی تایبەتیەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، بەڵام داواکەی رەتکرابوەوە.

Back to top button