ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان هێرشی کردە سەر ٨ ئامانجی سەربازی

بەرزایییەکانی جۆلان و ناوچەی باکووری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاگادارکردنەوەیەکی سەربازیدا بوون پاش هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر هەشت ئامانجی سەربازی سوریا و ئێران لە سوریا لە ڕۆژی چوارشەممەدا .

پەیامنێری ئەلحەدەس دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل بەدوای دامەزراندنی هاوکێشەیەکی نوێ لەگەڵ ڕژێمی سوریا و ئێرانە دوای ئەوەی سێ بۆمبی دەستکردی ئێرانی لە ناوچەیەک دا دۆزیوەتەوە کە سەربازەکانی دەچنە باشوری جۆلان

Back to top button