هەواڵێکی ناخۆش بۆ ریال مەدرید و زیدان

ریال مەدرید رایگەیاند سێرخیۆ رامۆس هێشتا پێکانی هەیە و ناتوانێت یاریی بکات.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاندووە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی سێرخیۆ رامۆس دەریانخستووە، ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە ماسوڵکەکانی رانی راستی تووشی پێکان بووە، پێویستە چاوەڕێ بکەین تاکو پێکانەکەی بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.

رامۆس ئەمڕۆ بەشدساریی راهێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد، پێشبینی دەکرێت لە یاریی شەممە بەرامبەر ڤیاڕیال ئامادە نابێت، چاوەڕێش دەکرێت کاپتنەکەی ریال مەدرید بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.

Back to top button