مه‌سرور بارزانی ڕێیه‌كی تری گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری داخست
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاریدا مۆڵه‌تی دروستكردنی شوقه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ڕابگرێ و ته‌نیا بدرێت به‌وانه‌ی كه قیستی درێژخایه‌نیان هه‌یه له‌پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س ببێته خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و قۆرخكاریش له‌بواری وه‌به‌رهێنان كه‌م بكاته‌وه.
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، پێشتر مۆڵه‌تی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێوون هیچ كام له توێژی هه‌ژاران و مامناوه‌ند و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی ئاسایی نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵكو توێژێكی كه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند لێی سوودمه‌ند ده‌بوو.
کاکە ڕەزا روونیشی كرده‌وه كه له ڕابردوودا زه‌وی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌رگیراوه، به‌ڵام سوودی لێنهبیندراوه، چونكه زه‌وییه‌كه چه‌ند جارێك له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌راندا كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تیادا كراوه.
وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی پێ دا، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی به قیستی درێژخایه‌ن ده‌درێنه هاووڵاتییان، بواری گه‌نده‌ڵی كه‌مده‌كاته‌وه و واده‌كات خه‌ڵكانێكی شایسته لێی سوودمهندبن.