رۆژئاوای کوردستان : (58) توشبوون و (4) گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

د.جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریاا بڵاویکردەوە، (58) توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە (31) کەسیان لە رەگەزی نێر و (27) کەسیشیان لەرەگەزی مێ بوون، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە..

ئاماژەی بەوەشکردوە، (27) توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا 6478 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 932 نەخۆش چاکبونەتەوە و 172 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button