سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : سەرکەوتنی دوور مەودای کوردستان پەیوەستە بەوەی چۆن بتوانین بەهرەی منداڵەکانمان بە کار بێنین

مەسرور بارزانی ، لە رۆژی جیهانی منداڵاندا لە رێگەی تویتەر پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو تەیدا دەنووسێت “سەرکەوتنی دوورمەودای کوردستان پەیوەستە بەوەی منداڵەکانمان تا چەند دەتوانن پەرە بە بەهرەکانیان بدەن”.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی١١ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “سەرکەوتنی دوورمەودای کوردستان پەیوەستە بەوەی منداڵەکانمان تا چەند دەتوانن پەرە بە بەهرەکانیان بدەن”.

 

دەشڵێت: “لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، سوپاسی منداڵەکانمان و مامۆستا بەتواناکانمان دەکەم کە بەیەکەوە بەرەدەوامن لە زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتە نوێیەکاندا”.

Back to top button