ئەمریكا:لە عێراق دەمێنینەوە

 

فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا جێن کێنێس مکێنزی ئێوارەی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە دەست دەکات بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق ھاوكات لەگەڵ بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک، بەڵام ڕوونی کردەوە کە بەغدا دەیەوێت ئەم ئامادەبوونە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی شەڕی چەتەکانی داعشی گروپی تیرۆریستی بکات

لەم دواییانەدا ترامپ ڕایگەیاند، کە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق کەم دەبێتەوە بۆ 2500 سەرباز، لەو ژمارەیەش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا کە ئێستا لەوێ دایناون

بە گوێرەی هەواڵی AFP، مەککێنزی لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، کە بوونی ئەمریکا «چالاکییەکانی ئێران و داعشی بە سەرکەوتوویی سنووردار کردووە»

Back to top button