پیلانگێریەكی تر لەدژی 320 ملیارەكەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەستی پێكردووە
دوای شكەست هێنانیان لە برینی بڕە پارەی 320 ملیار دینارەكە لەپەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارە كوردەكانی نزیك لە ئێران چوونە بەرەی شیعەكانی دژە كورد و لە ئێستادا لەهەوڵی پیلانێگی ترن بۆ كۆتایی هێنان بەهەوڵەكانی حكومەتی عێراق لە پێدانی ئەو 320 ملیارە”.
فراكسیۆنێكی تێكەڵ لە ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بەناو گروپەكانی شاسوار و عێراقچیەكانی تر) لە پەرلەمانی عێراق( كە لەئێستادا فراكسیۆنێكی تێكەڵی دروستكراوەی راستەوخۆی سەر بەوڵاتێكی ئیقلیمین)كە لە هەوڵی ئەوەدان كە مووچە بخرێتە سەر بەغدا بۆ كۆتایی هێنان بەسەروەری هەرێمی كوردستان و دەستور و یاسا لە عێراق لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوەش حكومەتی عێراق لە وەڵامی ئەوەی بۆچی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم نەخرێتە سەر بەغدا؟ گوتویەتی كەئەو دەسەڵاتە لەرووی دەستوریەوە، دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، حكومەتی بەغدا تەنها لەگەڵ بودجەدا مامەڵە دەكات”.
سەرچاوەیەك لە بەغدا ئاشكرای كرد “دوای شكەستە رووشكاوەكەیان لەبەردەم خەڵكی كوردستان كە كاتێك حكومەتی عێراق هاتە سەر خەت و بەرگری لە پێدانی320 ملیارەكەی هەرێم كرد، فراكسیۆنە تێكەڵەكەی نزیك لە وڵاتێكی ئیقلیمی لە ئێستادا لە هەوڵی پیلانگێریەكی ترن”.
سەرچاوەكە ئەوە ئاشكرا دەكات” كە تەواوی پەرلەمانتارە شیعە و سوونەكان لەوە تێدەگەن، كە راستەوخۆ پێدانی مووچە لەلایان بەغداوە زۆر ئەستەمە و ناتوانرێت بەغدا ئەوە بكات، بەڵام لەهەمانكاتیشدا نا دەستووریە دەبێتە كۆتایی هێنان بەسەروەری كوردستان و بەمەش بەغدا دووچاری كێشەیەكی گەورەتر دەكات لەرووی دەستووریەوە، بۆیە ئەستەمە ئەوە بكات،بەڵام بەهۆی ئەوەی فراكسیۆنە تێكەڵەكەی دژە كوردستان و نزیك لە وڵاتێكی ئیقلیمی كە لە حزبەكانی دەرەوەی پارتی پێكهاتوون، لەلایان دەسەڵاتدارێكی ناو حزبێك بە چاودێری وڵاتێكی ئیقلیمی بەرێوە دەبرێت، دەیانەوێت بەم هەوڵە ئاستەنگی زیاتر بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ حكومەتی هەرێم دروست بكە لە ئاستی شەقامی عێراقی و دەیانەوێت بلێن حكومەتی عێراق پارە ناداتە مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بەڵكو دەیداتە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، كە قەیس خەزعەلی كە بەسەركردەیەكی وڵاتێكی ئیقلیمی لە عێراق ناسراوە ئەمڕۆ هەر لەچوارچێوەی ئەو هەوڵە بۆ ئاستەنگیەكانی بەردەم حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهەمان لێدوانی فراكسیۆنە تێكەڵەكەی كورد كە لەلایان وڵاتێكی ئیقلیمی دروست كراوە دژی هەرێمی كوردستان، لێدوانی داوە”.
ئەم پیلانگێریە بۆ ئەوەیە كە شەقامی عێراقی زیاتر لەدژی حكومەتی بەغدا هان بدەن لە نەناردنی 320 ملیارەكەی هەرێمی كوردستان كە لەدوای شكەستی هەوڵەكەی پەرلەمانی عێراق كە بۆ رێگری لەو 320 ملیارە بكەن، لە ئێستادا بەشێوەیەكی تر هانی شەقامی عێراقی دەدەن بۆ ئەوەی ئاستەنگی دروست بكەن بۆ ئەو رێكەوتنانەی لە نێوان “حكومەتی هەرێمی و بەغدا دا هەیە”.
سەرچاوەكە دەلێت” پیلانگێریەكە بەم شێوەیەیە، لەناو فراكسیۆنە شیعە و سوونەكانی نزیك لەوڵاتێكی ئیقلیمی و فراكسیۆنە تێكەڵەكەی بەناو كورد لە بەغدا كە راستەوخۆ لەلایان هەمان وڵاتی ئیقلیمی دروست كراوە و ئاراستە دەكرێن، جارێكی تر لەرووی میدیایەوە ئەوە بخەنە روو كە ناردنی 320 ملیارەكە بۆ فەرمابنەرانی هەرێمی كوردستان نیە، بەڵكو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانە، ئەوان تەنها ئەوە مەبەستیانە، چونكە ئەوان زۆر باش ئەوە دەزانن كە حكومەتی عێراق نەك لەرووی دەستووری و یاساییەوە، ناتوانێت بەڵكو لە رووی قەیرانی دارایشەوە، نەك هەر ناتوانێت مووچە بدات بەڵكو زۆر ئەستەمە ئەوە بكات، چونكە حكومەتی عێراق 320 ملیار دەدات و ئەوە تر كە بەس بۆ مووچە فەرمانبەران نزیكەی 800 ملیار دینار پێویستە حكومەتی هەرێم دابینی بكات، بۆیە لەوەشدا حكومەتی عێراق ئەوە ناكات چونكە عێراق لە ئێستادا لەسەر بنەمای قەرز مووچە دابین دەكات چۆن مەبلەخێكی تر كە نزیكەی 800 ملیار دینارە دەخاتە سەر ئەو دۆخەی خۆی!، بۆیە ئەو هەوڵە تەنها بۆ زیاتر جوڵاندنی شەقامی عێراقیە لەدژی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەوە خوڵاسی پیلانگیریەكەیە لەدژی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.