مه‌سعود حه‌یده‌ر: دەبێ ھەموو تواناکان یەک بخرێن بۆ ئەوەی ئەو 320 ملیار دینارە مانگانە سەرف بکرێت
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەستوور بۆ مووچە حکوومەتی عێراق تەنها مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یس بووك نووسینێكی له‌ژێر ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە موزایەدات چارەسەر ناکرێت بڵاو كرده‌وه دەڵێ، كه‌بە پێ ی ماددەی ١١٧ و ١٢١ ى دەستووری عێراق ، قەوارەی ھەرێم و دەسەڵاتەکانی دیاری کراوەو حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی حکومەتی ھەرێمەوە مامەڵەی کارگێڕی و دارایی لەگەڵ مووچەخۆری ھەرێم دەکات.
راشیگه‌یاندووه، كه نابێ موزایەد بەم بابەتەوە بکرێت لەلایەن ھیچ حزب و کەسێکەوە بۆ ئامانجی سیاسی. دەبێ ھەموو تواناکان یەک بخرێن بۆ ئەوەی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە مانگانە سەرف بکرێت تاوەکو تەشریع کردنی یاسای بودجەی سالى ٢٠٢١.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌شڵێت لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیە ھەر قسەیەک بکرێت تەنھا بۆ موزایەدات و ئامانجی سیاسی حزبی و شەخسیە.