په‌رله‌مانتارێكی عێراقی: ئێستاش هاوڵاتیان باجی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی مالكی ده‌ده‌ن

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌ت و بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كانی مالكی زیانی زۆری به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و عێراق گه‌یاندووه‌، و تا ئێستاش هاوڵاتیان باجی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی پێشوو ده‌ده‌ن.

وائیل عەبدوللەتیف په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ڵێت، ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق خراپترین بڕیاری مالكی بووه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكای بۆ سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی راگرتنی ڤیزه‌ به‌ خه‌ڵكی عێراق له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره‌ به‌ سزایه‌كی بچووك ناوده‌بات و ده‌ڵێت، عێراق باجی زۆر قورستری داوه‌ و زیاتریش ده‌دات.

نوری مالكی كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ مه‌زهه‌بی نزیك له‌ ئێرانه‌ و له‌ماوه‌ی حوكومڕانی خۆیدا زیانێكی زۆری به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیكه‌ گه‌یاندووه‌، و سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌سه‌رده‌می ئه‌و دابووه‌.

Back to top button