كه‌شناسی هەرێم : لەبارەی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداریی دەدات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه‌كانى باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى دهۆك، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان له زۆربه‌ى كاته‌كاندا هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، هه‌ندێك جار تاوه‌باران و هه‌وره‌تریشقه‌شى له‌گه‌ڵدایه، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، هه‌ندێك جار ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له كاته‌كانى به‌یانیی زوودا، ئه‌گه‌رى دروستبوونى ته‌م هه‌یه، له سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانى به‌یانیی زوودا، ئه‌گه‌رى دروستبوونى ته‌م هه‌یه.
چەند ئاژانسێکی کەشناسی ناوخۆیی هەرێمیش باس لەوەدەکەن، کە لە ئەمڕۆ شەممەوە بارانی بەهێز و لافاوی گەورە لە ناوچەکانی دەشتی کەلار و بناری زنجیرە چیای داڵەهۆ، سەعدییە، جەلەولا، نەفتخانە، خانەقین، پەروێزخان، قۆرەتوو تا بناری بەمۆ لە ناوچەی گەرمیان و سلێمانی روودەدات.