کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو
ئه‌نجامی پشكنینی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پۆزه‌تیڤ راگه‌یه‌نرا. گوته‌بێژی كوڕه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تی ئه‌نجامه‌كه سه‌ره‌تای هه‌فته بووه و له‌و كاته‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
گوتەبێژی ترەمپ جۆنیۆر، کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی. ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینی ترەمپ جۆنیۆر (تەمەن 42 ساڵ) دەرچوو و دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە.
گوتەبێژەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ترەمپ جۆنیۆر دەرنەکەوتووە و باری تەندروستیی جێگیرە، بەڵام بەهۆی تووشبوونی، لە ماڵەوە کەرەنتین کراوە.
جارێکی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و ژماره‌ی قوربانیان و تووشبووان به خێرایی رووی له هه‌ڵكشانه. دۆناڵد تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له رێگریكردن له‌م ڤایرۆسه كه‌مته‌رخه‌م بووه و به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دۆڕانی له هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌كرێت.