فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لەسەرۆک بارزانی و خەڵکی دەڤەری بارزان و کوردستان دەکات

به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ مه‌حمود شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانیی ئامۆزای سه‌رۆك بارزانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزان و كوردستان به‌گشتى ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ مەحموود بارزانی
بە دڵێکی پڕ لە غەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، کەسایەتیی دەڤەری بارزانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک بارزانی و خزم و دۆستانی رەحمەتی و خەڵکی دەڤەری بارزان و کوردستان بە گشتی دەکات.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبووریی هەموو لایەک بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

Back to top button