لە دوای ” کۆرۆنا ” کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت و سەرۆکی حکومەت بەشداری تێدا دەکات

یەکێتی ژووری بازرگانی و پیشە سازییەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە دوای ” کۆرۆنا ” کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەیدا بەشدار دەبێت.

ئەو کۆنفرانسە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێکدەخرێت و تاوتوێی پەرە پێدانی بواری ئابووری  وداهاتی کوردستان تەیدا بەرجستە دەکرێت و ئاسایشی خۆراک یەک لە گرینگترین تەوەرەکانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت

هاوکاتیش نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن لەو بارەوە ئاشکرای دەکات بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هاورێ لە گەڵ مەسرور بارزانی ڕاوبۆچوون و پێشنیارەکانی بەشداربووان تۆمار دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر

Back to top button