سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نشتیمانی پرسە نامە و هاوخەمی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی کە دەکاتە ئامۆزای سەرۆک بارزانی ، ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات .
لەو پەیامی هاوخەمییەدا ، کۆسرەت رەسوڵ دڵگرانی خۆی بۆ لە دەست دانی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی) دەردەبڕێت و هیوا خوازە ئەم کۆچە دوا کۆست بێت وخودا رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
دەقی پرسەنامەی كۆسرەت رەسوڵ:
بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی) ئامۆزای جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان