سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بابەشێخی نوێی ئێزدیان دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە عەلی ئیلیاس حاجی ناسریان ، بە بۆنەی هەڵبژرادنی وەک بابەشێخی نوێی ئیزدیان پیرۆزبایی ئاراستە دەکات
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بابه شێخى ئێزدييان، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركى بابه شێخ، ئه‌ركێكى رۆحي ئايينييه و نابێت هيچ كاريگه‌رييه‌كى سياسى به‌سه‌ر به‌ڕێزيان و ئه‌ركه ئايينييه‌كه‌يه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدييان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه رۆڵى خۆى له ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه بابه شێخ سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و، داواى كرد به‌ڕێزيان و سه‌رۆكايه‌يه‌تي هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگيريى ئێزدييان به‌رده‌وام بن.