له تكریت داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و بریندار بوون
تیرۆریستانی داعش له سنوری پارێزگای تكریت هێرشیانكرده سه‌ر سوپای عێراق و له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌ربازی عێراقی كوژران و ژماریه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات دوو هاوڵاتی سڤیلیش كوژراون.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك داعش له پارێزگای تكریت هێرشی كرده سه‌ر گوندی ئهلمهسحهك كه یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی لێیه‌و، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه سێ سه‌ربازی عێراقی كوژران و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه تا ئێستا رووبه‌روو بوونه‌وه‌كان له نێوان تیرۆریستانی داعش و سوپای عێراق به‌رده‌وامه