ئەردۆگان هۆشداری دەداتە یەکێتی ئەوروپا
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا هۆشداری دایە یەکێتی ئەوروپا لەبەرامبەر ” دژایەتیکردنی وڵاتەکەی”.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا داوای لەیەکێتی ئەوروپا کرد دانوستان و دیالۆگ بکەن، هۆشداریشیدایە ئەو یەکێتییە لەبەرامبەر هەڵگەڕانەوەی سیاسەتەکانیان دژبە وڵاتەکەی.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا نیگەرانی دەربریوە بەرامبەر هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەوروپا لەهەمبەر پرۆژەی تورکیا بۆ دەرهێنانی وزە لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
لەماوەی رابردودا، ناردنی کەشتی تایبەت بەدەرهێنانی وزە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست یەکێک بوە لەخاڵە ناکۆکەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش لەسەر بنەمای ناڕەزایەتییەکانی یۆنان کە ئەو ناوچەیە بە سنوری خۆی دەزانێت.