مهسعود حهیدر: مەدرەسەی ئیرھابی فکری راستی پێ قبوڵ ناکرێت و خەڵکی چەواشە دەکەن لەسەر مووچە

ئەندامێكی پێشووی پهرلهمانی عێراق رایدهگهێنێت هەوڵی دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، رایدهگهێنێت نیشتمانپەروەری ئەوەیە ھەوڵی جددی چارەسەری کێشەکانی خەلک بدەی، خیانەتیش ئەوەیە یاری بە عەقڵ و سۆزی خەڵک بکەی و وەرەقەیەکی سووتاویان بۆ بەرزبکەیتەوە بە ئامانجی سیاسی شەخسی.
مهسعود حهیدهر پهرلهمانتاری پێشووی عێراق لهههژماری تایبهت بهخۆی لهفهیس بووك نووسینێكی لهژێر ناوی مەدرەسەی ئیرھابی فکری راستی پێ قبوڵ ناکرێت و خەڵکی چەواشە دەکەن لەسەر مووچە بڵاو كردهوه
مهسعود حهیدهر پهرلهمانتاری پێشووی عێراق رایدهگهێنێت ھەموو مووچەخۆرێک مافی رەوای خۆیەتی لە کاتی خۆی مووچەکەی وەربگرێت ، دهشڵێت نیشتمانپەروەری ئەوەیە ھەوڵی جددی چارەسەری کێشەکانی خەلک بدەی، خیانەتیش ئەوەیە یاری بە عەقڵ و سۆزی خەڵک بکەی و وەرەقەیەکی سووتاویان بۆ بەرزبکەیتەوە بە ئامانجی سیاسی شەخسی.
خیانەتیش ئەوەیە یاری بە عەقڵ و سۆزی خەڵک بکەی راشیگهیاندووه من باسی دەسەڵاتەکانی ھەرێم و ئالیەتی مامەلەی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالیم كردووه کە ماددەی ١١٧ و ١٢١ ی دەستوور ئاماژەی پێکردووە ، بەرچاوروونی و راستێکانم بە رای گشتی داوە بۆ ئەوەی خاوەن ماف کە مووچەخۆرانی ھەرێمە چەواشە نەکرێن و نەبنە کەرەستەی ململانێ ی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردن.
ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ھەموو کەسێک ئازادە لەوەی ئایە بە خواستی دل ھەلسەنگاندن دەکات یان لەسەر بنەمای زانیاری و لۆجیک ، کەس ناتوانێت موزایەدەو دلسۆزی بۆ خەلکی ھەرێم بە من بفرۆشێتەوە، کاتێک من بەرگریم لە مافی مووچەخۆرانی ھەرێم دەکرد، ھەندێ لە حزبە کوردێکان داوایان لە حهیدهر عەبادی دەکرد یەک فلس مووچە نەنێرێ بۆ ھەرێم بۆ ئەوەی حکومەتی کاک نێچیرڤان بڕووخێ ( ناوی حزبەکان و کەسەکانیشم لایە)، لەو کاتە مووچەخۆران وەزعیان زۆر لە ئێستا خراپتر بوو، بە کەسیشی نافرۆشینەوەو نوێنەری ھەموو چین و توێژەکان بوومەو بێ جیاوازی بەرگریم کردووە و بەرگریش دەکەم لە ھەموو خەڵکی کوردستان.
لهكۆتایدا رایگهیاندووه ئێستاش خەلکی نابێت بە ھەندێ قسەی بریقەدار بخەڵەتێن، ھەر کەسێکیش حەزی لەو قەوانەیە با ئاواتی لەسەر ھەڵچنێ و کەس رێگری لێ ناکات. بەداخەوە بەشێک لە خەلکی ئێمە حەزیان لە راستی نییە.