پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە بەغدا : وه‌ڵامی توندی چه‌واشه‌كارییه‌كانی رێبوار كه‌ریم ده‌داته‌وه‌

بەهار مەحموود پەرلەمانتاری گۆڕان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، دابەشكردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە هەوڵێكی نەزۆكە، چونكە بەپێی دەستور بابەتی موچە كاری حكومەتی هەرێمە.

د.بەهار مەحموود پەرلەمانتاری گۆڕان و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بلاویكردۆته‌وه‌. ئاماژەی بەوە داوە ئەوان پشتیوانی هەموو هەوڵێكن بۆ دابینكردنی مووچە، بەڵام پرۆژەی دابەشكردنی راستەوخۆی مووچە لە بەغداوە ئەم هەوڵە نەزۆكە و سەرناگرێت، چونكە بەپێی مادەكانی 117 و 121ی دەستوور بابەتی مووچە كاری حكوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەم بابەتە پەرلەمان ناتوانێت بەبێ رەزامەندی حكوومەت بڕیاری لێ بدات.

بەهار مەحمود ئەوەشی خستووەتە ڕوو حكوومەتی عیراق ئامادەی كارێكی لەو جۆرە نییە، چونكە لەلایەك بڕی پارەكە زۆرەو ناتوانێت بەبێ ڕادەستکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان ئەو خەرجیە لەئەستۆ بگرێت، كۆمه‌ڵێ په‌رله‌مانتاری خۆمان زیاتر له‌ شیعه‌ و سوونه‌ دژی گه‌لی كورد وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ له‌كاتێكدا هه‌ر له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م میلله‌ته‌ چوونه‌ته‌ په‌رله‌مان، لەلایەكی تریشەوە ئەو هەنگاوە پێچەوانەی مادەی 7ی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییە، كە ئەنجامدەرەكەی توشی سزای یاسایی دەكات، هەروەك هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێكی لەو جۆرە رازی نابێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت باشترین و راستترین هەنگاو رێككەوتنە لە نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.

Back to top button