سێ تۆمەتباری عەرەب لە شەقڵاوە دەستگیر کران
ئەو سێ تۆمەتبارە بە ڕەچەڵەک عەرەبە بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستبەسەر کراون ، هەرسێک تۆمەتبارەکە خەڵکی کەربەلان و دانیان بەوە ناوە لە سلێمانی پارەکانیان کڕیوە .
لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو”. ئاماژە بەوەشكراوە: “تۆمەتباران، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدانا پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیران