“پەکەکە ” لە سەر دەستی میتی  تورک دروست بووە ، بزانن ئەوە ڕای کێیە ؟

 

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سیاسەتمەداری باکوری کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد ، دوای سەردانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداریان کرد .

سەبارەت بە چۆنیەتی سەرهەڵدان و دامەزراندنی ( پەکەکە ) سەرۆکی شاندەکەی باکووری کوردستان ، ئیبراهیم گوچلو لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد ، پەکەکە مەترسییەکی زۆر جیدییە بۆ سەر خەباتی هەرچوار پارچەی کوردستان و تایبەت باشووری کوردستان ،چونکە دروست کراوی میتی تورکە بۆ بەلاڕێدابردنی خەباتی ئازادیخوازی ئاشتەوایی کورد

هاوکات ئیبراهیم ئاماژە بەوە دەکات ، دەرخەری ئەو راستییە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە ، ئەو پارتە دژایەتی باشووری کوردستانی کردووەو هەوڵی داوە ئاسایشی هەرێم تێک بدات .

ئیبراهیم گوچلو ئاماژەی بەوەش کرد، کە پەکەکە نەوەک ئێستا، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە دژایەتیی خەباتی باشووری کوردستان دەکات.

لە کۆتاییدا سەرۆکی شاندەکەی باکووری کوردستان گوتی ، هەر بستەخاکێکی باشوور کە ئەمڕۆ لە بەر دەستی پەکەکە دایە ، داگیرکارییەکی ئاشکرا و شەڕفرۆشتنە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button