مەولوود چاوش ئۆغڵو ، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بە بۆنەی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی ، پارێزگاری هەولێر و هاوکات کۆچی دوایی شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵلا بارزانی  لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات .

وێڕای سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی هاوخەمی وەزیری دەرەوەی تورکیا ، دوولایەن سەبارەت بە بەردەوامی پێوەندییەکانی هەمە لایەنە گفتوگۆیان کرد کە ئاڵوگۆڕی شارەزایی نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکەی بۆی خۆی تەرخان کرد

Back to top button