شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا باڵ دەکێشێت بە سەر جیهاندا

 

نێردەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات ، شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێگاوەیە و جیهان دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی .

دەیڤید ناپارۆ وێڕای ئاشکرا کردنی ئەو شەپۆلە گوتی بەداخەوە سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە کاتێکدایە کە حکومەتەکانی جیهانی تا ئێستاش کاریان بۆ دامەزراندنی ژێرخانێکی تەندروستی بەهێز لە دژی کۆرۆنا نەکردووە

ناپارۆ ئەو پزیشکە بەریتانییە لە درێژەی قسەکانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات لە ئیستادا ئەورووپا تووشی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بۆتەوە و لە سەرەتای ساڵی 2021 شەپۆلی سێیەمیش روو دەکاتە ئەورووپا بێ ئەوەی پلانێی تایبەتی بۆ دارێژرابێت

Back to top button