فۆرمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

 

سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆتایی بە رۆتینات دێنێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دایە

نەوزاد شیخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، وەزارەتی بازرگانی عێراق ، بڕیاری داوە فۆرمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی بکرێت و سەرەتا وەک تێست لە پارێزگای دهۆکەوە دەستی پێکردبوو ، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەک پرۆسەکە شکستی پێهات ، لە ئێستاشدا گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە و لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەی چاو ، فۆرمی خۆراک دروست دەکرێت .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەوزاد شێخ کامل ڕایدەگەیەنێت ، ڕاستە لە سەرەتاوە شکست بە پرۆسەکە هات بەڵام بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک هەنگاوێکی زۆر باشە و هاووڵاتیان لە کاتی زیاد کردن یان کەم کردنەوەی ئەندامان بە بێ کێشە دەتوانن ، چارەسەری ئەو گرفتانە بکەن کە لە ئیستادا زۆر کات دەبات بۆ چارەسەری زیاد و کەم کردنی ئەندامانی بنەماڵە

Back to top button