ئێران راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە دژی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە

 

کازم غەریب ئابادی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم ناوەندەکانی نێودەوڵەتی لە ڤییەننا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئێران پرۆسەی زیادکردنی گازی یۆرانیۆم ( هێگزافلۆراید ) ی بۆ چەندین سانتیفیوژی ئەتۆمی دەستپێکردووە .

غەریب ئابادی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ( خەبەر ئۆنلاین ) گوتی : لەبەر ئەوەی گەمارۆنێودەوڵەتییەکان لە سەر ئێران بەردەوامە ، ئەو وڵاتە ناتوانێت خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ بکات ، بۆیە پەرە بە بواری ئەتۆمی دەدەیین .

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد ئێران گازی هیگزافلۆراید یۆرانیۆم یان هەمان ( یو ئێف 6 ) ی بۆ سانیتیفیوژەکانی زیاد کرووە کە دژی رێکەوتە نامەی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی واژوو کەری رێکەوتنەکەیە

Back to top button