ڤیدیۆ ، هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵدەکەوتنە سەر چێشتخانەیەک ، بێ ئەوەی کەس بزانێت ئەوانە کێ بوون

ئەمڕۆ یەکشەممە ، هێزێک بە چەک و جلوبەرگی سەربازی هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەی وەستا کامەران لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی و خاوەنەکەی ئازار دەدەن و هەرەشەی لێدەکەن  .

لە دوای هێرشەکە ، خاوەنی چێشتخانەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، ئاماژە بەوە دەکات ، پێشتر لێرە کرێچی بوون و دوای کڕینەوەی شوێنەکە .لە گەڵ خاوەنی پێشوو ، لێیان بۆتە دەمەقڕە و ئەویش هەرەشەی لێکردوون ، هێزیان دەنێرێتە سەر .

ئەوەی تا ئێستا روون نییە ، بەرپرسانی شاری سلێمانی روونیان نەکردۆتەوە ئەو هێزەی هەڵیانکوتاوەتە سەر چێشتخانەکە ، سەر بە کوێن و بە کام فەرمانی وەزاری ئەو کارەیان ئەنجام داوە

 

 

Back to top button