سعوودیا بۆ رێکەوتن لە گەل ئیسرائیل مەرجی بۆ ئەمریکا دیاری کردووە

 

فەیسەڵ بن فەرحان ، وەزیری دەرەوەی سعوودیا گوتی : مەرجی رێکەوتنمان لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە سعوودیا بەشدار بێت لە رێکەوتنەکانی داهاتووی نێوان ئەمریکا و ئێران .

 

وەزیری دەرەوەی سعوودیا لە چاوپێکەوتنیدا لە گەڵ کەناڵی ” سی ئێن بی سی ” ئەمریکی ئاشکرای دەکات ، سعوودیا لە گەڵ ئەمریکا لە هەوڵی رێکەوتنێکی نوێ دان لە گەڵ ئێران ، ئەو رێکەوتنەش رێگری دەکات لە هەموو چالاکییەکی ئەتۆمی ئێران و دەستوەردانەکانی لە ناوچەدا .

لە کۆتاییدا فەرحان ئاماژە بە بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمیەکانی ئێران دەکات و دەڵێت بەو رێکەوتنە نوێیە نەک تەنها ڕێگری لەو چالاکیانەی ئێران دەکات . ناشهێڵین حوسییەکانی یەمەن پڕچەک بکات و هەموو دەمارەکانی ئابووری ئێرانیش دەگرین کە یارمەتی نەیارانی ئێمە دەدات لە عێراق و سووریا و لوبنان

دووپاتیشی دەکاتەوە ، ئەگەر سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا نیازی ئەوەی بێت لە گەڵ ئێران بگاتە ئەنجام ، دەبێت سعوودیا لە هەموو کۆبوونەوەکاندا بەشدار بێت.

ش ، ش

Back to top button