شوان زراری: بەپێی دەستوور عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شۆڤینییە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لەڕێی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردەوە، دژایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
شوان زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووه، بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.
شوان زراری دهشڵێت پێویستە حکوومەتی عێراق یاسا و دەستوور جێبەجێ بکات و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە لایەنە عێراقییە دژەکوردەکان ”پەرلەمانتارە نۆکەرەکانی کورد لە بەغدا“ بۆ دژایەتیی هەریمی کوردستان بەکار دەهێنن.
شوان زراری داواش لەو، “پەرلەمانتارە نۆکەرانە” دەکات هەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی خۆیان بخەنە گەڕ، نەوەک ببنە داردەستی لایەنە شۆڤینییە عێراقییە دژەکوردەکان.