ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ لێدان لە ئێران

خواكوڕك

ئاژانسی دویچه‌وێله‌ی فارسی بڵاوی كردەوە، كە ئەمریكا لەگەڵ سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست، پیلاندادەرێژن بۆ لێدان سەربازی لە ئێران، پیلانەكەی ئەمریكاش بۆ لێدان لە ئێران، هاوشێوەی پلانی لێدانی رژێمی سەدام حسێنە لە عێراق”.

ئەو ئاژانسە باس لەوەش دەكات، هەماهەنگی دروست بووە لەنێوان ئەمریكا و ئەو سێ لایانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئەوەی رێگاچاری لێدان لە ئێران بدۆزنەوە، كە سەرەتا شەڕ پێكدادان لەناو ئێران دروست ببێت و ئەمریكاش لەرووی سەربازیەوە هاوكاری لایانی نەیاری ئێرانی بكات، لایانگریان لێ بكات لە شەرەكەدا”.

ئەو ئاژانسە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، سیناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ ئێران ئاماده‌ كراوه‌ و پلانه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی سزاكان، ئه‌گه‌ر پێكدادانێك له‌ ناوچه‌كه‌ دروست ببێت، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌ندێك له‌ وڵاتان كه‌ ئێران ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژییان بكاته‌ سه‌ر بێته‌ ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه‌، هەر له‌باره‌ی نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئاژانسەكە ئەمەشی ئاشكرا كردووە، هیندستان چه‌ندان ساڵ بوو مووشه‌كی دوورهاوێژی هه‌بوو، به‌ڵام به‌ نهێنی هێشتبوویه‌وه‌، هیچ وڵاتیك بابه‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌كان به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بۆ دنیا نمایش ناكات، به‌شێك له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی شاردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌. كه‌چی به‌رپرسانی ئێران وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌یان پیشان بده‌ن، به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ترسێت و هێرشیان ناكاته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌یش تێڕوانینێكی لۆژیكی و پسپۆڕانه‌ نییه‌.

 

ت”وشە”

Back to top button