چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كزبوونی چاو

خواكوڕك
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت له‌ ژاوه‌كانت به‌دی كرد ئه‌وا به‌په‌له‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌:
1-لێڵبینی، ئەگەر هاتوو بەدەست ناروونی بینین دەتناڵاند، ئەوەش مانای ئەوەیە كە دەماری بینینت لاواز بووە یان بەدەست بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن دەناڵێنیت.
2-وشكهەڵگەڕانی چاوەكان، ئەگەر بە بەردەوام چاوەكانت وشكهەڵگەڕانیان هەبوو، رەنگە هۆكارەكەی زۆر بەكارهێنانی كۆمپیۆتەر بێت كە شلەی چاو كەم دەكاتەوە.
3-بێتوانایی لە كردنەوەی چاوەكانت لە رووناكی بەهێزدا، ئەو كاتەی نەتتوانی لە رووناكی بەهێزدا چاوەكانت بكەیتەوە، ئەوەیان بەڵگەیە لەسەر هەستیاری بۆ رووناكی و ئەوەش حاڵەتێكە لە نووچخواردنی دەماری بینین بۆ مژینی رووناكی زۆر دروست دەبێت.
4-هەوكردنی پێڵووكان، ئەگەر هەوكردنی پێڵووی چاوەكانت هەست پێ كرد، ئەوەیان ئاماژەیە بۆ تووشبوونیان بە نەخۆشی و پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت كە رەنگە زیان بە هەستی بینینت بگەیەنێت.
5-سوورهەڵگەڕان و بوونی خوێن لە چاوەكان، ئەگەر سوورهەڵگەڕانی بەردەوامی چاوەكانت هەبوو، رەنگە هۆكارەكەی بەرزی پاڵپەستۆ یان بوونی جەڵتەی مێشكەوە بێت و ئەگەریش خورانی لەگەڵدا بێت رەنگە نیشانەیەكی هەوكردنی پێڵووەكانیشە.
Back to top button