له نێیجیریا هێرشكرایه سەر مزگەوتێك پێنج كوژراو و ٤٠ كهسیش بریندار بوون
گرووپێكى چەكداریی لە پارێزگاى زامفارا لە نێجیریا، هەڵيانكوتايە سەر مزگەوتێك، پێنج كەسيان كوشت و ٤٠ى ديكەيان برينداركرد.
بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە رۆژنامە ناوخۆييەكاندا بڵاوكراوەتەوە، چەند چەكدارێكى نەناسراو بە ماتۆرسكيلێكەوە، لە كاتى نوێژدا هێرشيان كردووەتە سەر مزگەوتێك لە ناوچەى كانۆماى سەر بە پارێزگاى زامفارا.هێرشەكە بووەته هۆى كۆژرانى پێنج كەس و برينداربوونى ٤٠ كهسى ديكە.
گوتەبێژى پۆليسى پارێزگاى زامفارا، محەمەد شەهو، ئاشكرایكرد هێزى ئەمنى رەوانەى ناوچەكە كراوە و لێكۆڵينەوە لە رووداوەكە دەستيپێكردووە.
لەلايەكى ديكەوە، پارێزگارى زامفارا، بيللۆ محەمەد ماتاوال، ئاشكرايكرد لە چوارچێوەى رێككەوتنێك لە نێوان حكوومەتى لۆكاڵی و چەكدارەكاندا ١١ بارمتە لە ناوچەى گاسو ئازادكران.