بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆنفرانسی “ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا” بەڕێوەدەچێت
بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ كۆنفرانسی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا” به به‌شداریی مه‌سرور بارزانی ساز بكرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یانراوه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه به به‌شداریی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی “ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا” له‌لایه‌ن ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بەڕێوە دەچێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنفرانسه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به به‌شداریی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ڕێك ده‌خرێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، هه‌لی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، گرنگی پێدان به ئاسایشی خۆراك، ئایندهی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له بواری وزه ده‌كرێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، تێبینی و خواستی به‌شداران تۆمار ده‌كات و به‌شداری له گفتوگۆكاندا ده‌كات.