زەردەشتیەكان دژی فتوای كوشتنی كۆمەڵی ئیسلامی سكالایان تۆمار كرد

خواكوڕك

نوێنەری زەردەشتیەكان لە وەزارەتی ئاوقاف سکاڵای دژی ئەو مامۆستا ئایینیە تۆمار کرد کە فەتوای کوشتنی پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی لە هەرێمی کوردستان دابوو كە سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی بوو”.

نوێنەری كاروباری ئاینی زەردەشتیەكان لە وەزارەتی ئاوقاف ئاواز حیسامەدین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا كە ئەمرۆ 5ی 2ی 2017 لەبەردەم دادگای سلێمانی ئەنجامی دا لە كۆنگرەكەدا داوایی لە كۆمەڵی ئیسلامی كرد بە بەیاننامەیەك یان كاردانەوەیەك خۆی لەو هەڵوێستەی مامۆستای ئاینی فتوادەر كە سەر بەكۆمەڵی ئیسلامیە بێ بەری بكات”.

هەروەها ئاواز حیسامەدین گوتیشی بەپێی یاسا هەموو کەسێک بۆی هەیە ئایینەکەی خۆی بگۆڕێت، بۆیە ئێمە وەکو پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی هیچ زەرەرێکمان بۆ هیچ کەسێک نەبووە دەلێت هەروەها  داوای لە کۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کرد، هەڵوێستی روون و یەکلاکەرەوەیان لە بەرامبەر گوتەکانی ئەو مامۆستا ئایینە هەبێت، کە کادیرێکی سەر بە پارتەکەی ئەوانە.

شایانی باسە پێشتر مەلا حەسیب، سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، فتوای كوشتنی زەردەشتیەكانی دا لەكەناڵێكی ئێرانی دا، ئەمەش كاردانەوەی تووندی زەردەشتیەكانی لێكەوتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نە كۆمەڵی ئیسلامی نە سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵوێستی لەوبارەیەوە نەبووە و بێدەنگی هەڵبژاردووە”.

Back to top button