برای هێرۆخان ره‌خنه‌ی تووند له قوباد تاڵه‌بانی ده‌گرێت
خواكوڕك
هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د له‌بابه‌تێكدا به‌ناونیشانی “قوباد و دۆسیەی نەوت” ره‌خنه‌ی تووند له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت، “تۆ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیت لەم حکوومەتەدا، کەواتە، لانی کەم، دەبێ بەشێک لە سەرکردایەتیی حیزبەکەشت ئاگایان لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بێت”.
هه‌ڵۆ برایم كه ده‌كاته برای هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و خاڵی قوباد تاڵه‌بانی، له‌به‌شێكی نوسینه‌كه‌یدا هاتووه، “دڵنیات ئەکەمەوە کە نەک هەر مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەت، تەنانەت دایکیشت (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) کە ئەندامی ئەو مەکتەبەیە، ئاگایای لەو “سیاسەتە” نییە، تەنها ئەو زانیارییانە نەبێت کە Wikileaks بڵاویکردووەتەوە”.
هه‌ڵۆ برایم له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یدات له‌وه‌ی كه (بێ دوو دڵی، پێداگری کردووە کە ئاگای لە دۆسیەی نەوتە) ده‌ڵێت، “ئەگەر ئاگات لەم هەموو وردەکارییەیە و تا ئێستا بێدەنگیت، ئەوا ئیتر هەرگیز نەڵێیت نەوەی برایم ئەحمەدی”.