کۆنفرانسی ئابووری هەرێم دەبێتە هۆکاری ئەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان زیاتر روو لە کوردستان بکەن

 

دارا جەلیل خەیات ، سەرۆكی ژووری بازرگانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، گرینگی بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ئابووری هەرێم دەخاتە ڕوو .

دارا جەلی خەیات پەی وایە ، بەرێوە چوونی کۆنفرانسی ئابووری دوای کۆرۆنا کە بە بەشداری بەرچاوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی کۆمپانیاکانی ئەمریکا  و ژووری بارزرگانی ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێت ، دیاردەکانی گرینگیدانی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان دەردەخات و هاوکاتیش متمانەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سەرمایە گوزاری بکەن .

جێگەی ئاماژەیە ، ئەمڕۆ و سبەی کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا بەرێوە دەچێت

Back to top button