حوسییەکانی یەمەن بۆ جارێکی دیکە پاڵاوگە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعودیان کردە ئامانجی مووشەکی

 

میلیشیاکانی حوسی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیان لە ” جەددە ” کردە ئامانجی مووشەکی .

ئاژانسەکانی هەواڵی فەڕەنسی لەوبارەوە ڕایدەگەیەنن ، لە دوای ئەو مووشەک بارانە ، بەرپرسانی باڵای سعودی تا ئێستا کاردانەوەیەکیان نەبووە ، بەڵام ڤیدیۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لە جەددە کراوەتە ئامانجی مووشەکی حوسییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام لە هاتووچۆ دان بۆ کۆنتڕۆلی دۆخەکە و رێگری لە تەشەنە کردنی زیاتری ئەو ئاگرەی بە هۆی پێکانی مووشەکەوە هاتۆتە ئاراوە .

 

هاوکات یەحیا سەریع گوتەبێژی گرووپی ( ئەنسارئەڵلا ) ی حوسییەکان ڕایگەیاندووە ، سەکۆی مووشەکی گرووپەکەیان توانیویەتی پاڵاوگەی سەرەکی نەوتی ئارامکۆ لە شاری جەددە بکاتە ئامانج و خەسارێکی زۆری ئابووری پێبگەیەنێت

Back to top button