ئەڵمانیا ئێران بێ ھیوا دەكات

 

لە کاتێکدا ئێران هیوادارە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەری نەرم بکات ، ئەڵمانیا تەئکیدی کردووەتەوە کە تاران بەردەوام مەرجەکانی ڕێکەوتنە ناوکیەکە پێشێل دەکات .

ئاندریا ساسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی وەزیری دەرەوە هێیکۆ ماس ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا فەڕەنسی و بەریتانیەكەی لە بەرلین کۆدەبێتەوە بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کە تیشك دەخەنە سەر ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ئێران و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی.

ئەو ژنە دەڵێت ” ئێمەو هاوبەشەکانمان پێکەوە بەتوندی داواکارین ئێران چیتر پێشێلی ڕێککەوتننامەکە نەکات و بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی پابەندی پابەندییە ناوکییەکانی بێت “

Back to top button