پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق : بۆیە هاتووینە شنگال ڕێگری لە قاچاغچێتی ” پەکەکە ” بکەیین
تادێت ڕێکەوتنی شنگال لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت و تووڕەبوونی هێزەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی زیاد دەکات .
لەمبارەوە سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە ، ئەو دوو لیوایەی سوپای عێراق لە دوای جێگیر بوونیان لە سنووری عێراق و سووریا بوونەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵکی شنگال ، چونکە هۆکارێکن بۆ بنبرکردنی دیاردەی بە قاچاغ بردن رفاندنی تازەلاوانی ئەو دەڤەرە بە دەستی پەکەکە .
هەر لەمبارەوە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، لیوا تەحسین خەفایش لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرای کردووە ، ناردی ئەو دوولیوایە بۆ سەر سنووری عێراق سووریا لە دەڤەری شنگاڵ لە چوارچیوەی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دایەو بێگومان بۆتە هۆی سەرئێشەی ئەو هێزە نافەرمیانەی دەیانەێت خۆیان بە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بسەپێنن .