راپۆرتی حکومەت لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتی حکومەت سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تاوتوێ کرا .

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری بە سەرپەرشتی ” زیاد جەبار ” سەرۆکی لیژنەو ئامادە بوونی هەموو ئەندامانی تایبەت بەرێوە چوو ، هاوکاتیش وڵامی هەموو ئەو نووسراوانە درایەوە کە ئاراستەیان کرابوو ، وەک بەشی چاودێری ئەم بوارە .

لە دوای تاوتوێی ڕاپۆرتی حکومەت سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لیژنەکە بڕیای دا ، بە وردەکاری تەواوەوە ڕای خۆیان لەم بوارە ئاراستەی حکومەت بکەنەوە لە گەڵ گشتی پێشنیارەکان

Back to top button