سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : دەتوانین پێوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا پەرە پێبدەیین
لە میانەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئابوری هەرێمی کوردستان لە دوای کۆرۆنا ، مەسررو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە پەرە پێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە و ڕایگەیاند ، پێوەندی نێوان هەولێر و واشتتن زۆر فراونترە لە پێوەندییەکی تەنها ئەمنی .
ئەو کۆنفرانسە کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەرێوە دەچێت ، دوو رۆژ دەخایەنێت و سەرۆکی حکومەت داوا دەکات کۆمپانیا ئەمریکی و بیانییەکانی تر بۆ سەرمایەگوزاری و بەرهەمهێنانی زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن چونکە لە بواری ئاسایش و ئەمنی ، ئەمنترین شوێنە لە عێراق وناوچەدا .
لە کۆتایی ئەم بەشە لە قسەکانیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هەموو کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک کار ئاسانیان بۆ دەکات