له‌ دەرياى ناوەڕاست ئه‌ڵمانیا و توركیا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌  ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی توركی داگرت

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كی توركی به‌ره‌و وڵاتی لیبا كه‌وته‌ رێ كه‌ گومانده‌كرا چه‌كی هه‌ڵگرتبێت له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ لایه  كەشتييەكى سەربازيى ئەڵمانى لە چوارچێوەى ئەركى لە ئۆپەراسيۆنى ئيرينى راگیرا وپشكنينى بۆ ئه‌نجامدرا.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كه‌شتیه‌كی توركی به‌ ناوی كەشتيى “ROSELINA-A” كە ئاڵاى توركياى بەسەرەوە بووه‌و به‌ ئاراسته‌ی لیبا رۆیشتووه‌ له‌ لایه‌ن كه‌شتیه‌كی ئه‌ڵمانی پێشی لێگیراوه‌و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌و به‌ ته‌واوه‌تی پشكنینی بۆ كراوه‌ تادڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ چه‌ك ناگوازێته‌وه‌ بۆ لیبا.

راگرتنی كه‌شتی توركی له‌ لایه‌ن كه‌شتیه‌كی ئه‌ڵمانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی توركیای لێكه‌وته‌وه‌و به‌ كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ده‌ریاوانی ده‌زانن

 

 

Back to top button